ئافكان ئالا: ئەمساڵ لە توركیا 18 ھێرشی تیرۆرستی پوچەڵكراونەتەوە
K24 - ھەولێر:
ئافكان ئالا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگه‌یاند، لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 18 ھێرشی تیرۆرستییان لە نێو تورکیادا پوچەڵکردووەتەوە.
ئافکان ئالا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی حورییەتی تورکیا، دەڵێ: "لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ، رێگریان لە 18 ھێرشی تیرۆرستیی ھاوشێوەی ھێرشەکەی ھەفتەی رابردووی شاری ئەنقەرە كردووە".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد،"چوار ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو دزه‌یان پێكرابوو نێو توركیا، به‌ڵام توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر سێ له‌و ئۆتۆمبیلانه‌دا بگرن".
لەسەرەتای ئەمساڵەوە دوو ھێرشی گەورە لە تورکیا روویاندا، یەکێیان لە ئسته‌نبوڵ بوو كە بووە ھۆی كوژرانی 15 کەس و ئەوی دیکەشیان له 18ی شوبات/فه‌برایه‌ر 2016 له نزیك باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا له شاری ئه‌نقه‌ره، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و بووه هۆی كوژرانی 28 كه‌س و برینداربوونی 65 كه‌سی دیكه.
دوای تەقینەوەكەی ئەنقەرە وەزارەتی دادی تورکیا رایگەیاند هێزه ناوخۆییه‌كانی توركیا 20 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه گومان ده‌كرێت ده‌ستیان له ته‌قینه‌وەكە‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌بێت.
داڕشتنەوە: ش،م