له‌به‌ر ته‌قته‌ق‌ كۆمپانيايه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وتيى به‌ مليارێك دۆلار سزا درا

کۆمپانیای گەنێل ئێنه‌رجى تورکیا ئاشکرايکرد کە بڕی يه‌ك ملیار دۆلار سزا دەدرێت، لەسەر گۆڕینی خەمڵاندنی ئاستی نەوتی یەدەگی کێڵگەی نەوتی تەقتەق.

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیای گەنێل ئێنه‌رجى تورکیا ئاشکرايکرد کە بڕی يه‌ك ملیار دۆلار سزا دەدرێت، لەسەر گۆڕینی خەمڵاندنی ئاستی نەوتی یەدەگی کێڵگەی نەوتی تەقتەق.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، کۆمپانیای نەوتی گەنێل ئینێرجی  ناچار بووە، خەمڵاندنی نوێ ئەنجامبدات بۆ دۆزینەوەی ئاستی راستەقینەی نەوتی یەدەگی تەقتەق، دوای ئەوەی لەساڵی 2015دا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەو کێڵگەیە بەردەوام لەدابەزیندا بووە.

بەگوێرەی نوێترین خەمڵاندنی کۆمپانیاكە، ئاستی نەوتی یەدەگی کێڵگەی تەقتەق 356 ملیۆن بەرمیل نەوتە و ئەمەش دابەزینێکی بەرچاوە لەچاو خەمڵاندنەکەی ساڵی 2011 کە ئاشکرایکردبوو، ئاستی نەوتی یەدەگی ئەو کێڵگەیە نزیكەی 685 ملیۆن بەرمیل نەوتە.

کۆمپانیاکە کە سەرپەرشتی پرۆسەی بەرھەمھێنانی نەوت دەکات لە کێڵگەی تەقتەق، خاوەندارێتی لەسەدا 44ی پشکی کێڵگەکە دەکات.

کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئێستا رۆژانە 60 بۆ 70 ھەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەی تەقتەق بەرھەم دەھێنێت.