چاره‌نووسی هه‌مووان به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی به‌ستراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و پرۆسە چاكسازییه‌ی كە لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان راگەیەندرا، بەردەوامی ھەیە و گوتەبێژی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: "بارزانی خۆی سەرپەرشتی پرۆژەكە دەكات".
دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوپۆشی لە ھیچ كەس و لایەنێك ناكرێت، ھاووڵاتییانیش چاوەڕێن گەندەڵكاران بە سزای خۆیان بگەن.
به‌لای بارزانی چاره‌نووسی هه‌مووان به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازی به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆیه به ئاشكرا رایگه‌یاندووه هه‌ر به‌رپرسێك به گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلا، له هه‌ر پۆستێك بێت، نابێت ببوردریت.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمه له شه‌ڕی داعش سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنمان تۆمار كرد، ده‌بێت له شه‌ری گه‌نده‌ڵیش به‌ته‌واوی سه‌ربكه‌وین".
بارزانى له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی دەسپاکی، چاكسازی به ئەرکێکی نیشتیمانیی پیرۆز وه‌سفكردووه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش نایشارێته‌وه بارزانی پێگوتوون ئه‌گه‌ر پێویست بێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنانه ده‌بێت كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان ده‌كات.
هاوڵاتیان ده‌مێكه چاوه‌ڕوانن. تا بارزانی بڕیاربدات، ئه‌وان متمانه‌یان به‌قسه‌ی بارزانی هه‌یه ، ئومێدیش ده‌كه‌ن گه‌نده‌ڵكاران رزگار نه‌كات.
پرۆسه‌ی چاكسازی له ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، له ده‌ستپێكه‌وه تا كۆتایی، گشت ئه‌نجامه‌كان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌كرێنه‌وه.