بۆ لە ناوبردنی داعش ئەمریکا فڕۆکەی بی 52 بەکاردەھێنێ

ئەمریكا بۆ یەكلای كردنەوەی ھەر شەڕێك ئەو جۆرە فڕۆكە دەھێنێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6e8684b6-1cc2-4108-a8d7-80ae3827cf93/US%20B52%20Daesh.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

 بە گوێرەی زانیاری میدیا جیھانییەكان بە ئامانجی لە ناوبردنی رێكخراوی داعش، ئەمریکا فڕۆکەی بی 52بۆ شەڕ دژی داعش بەکاردەھێنێێ.

بەرپرسێکی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی مانگی داھاتوو فڕۆکەی جۆری بی 52 بۆ شەڕی دژ بە داعش بەکاردەھێنێت، ئەو جۆرە فرۆکەیە گەورەترین فرۆکەی جەنگیە کە لە توانایدایە لە یەک کاتدا 32 تۆن بۆمب بخاتە خوارەوە.

ئەو بەرپرسەی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە فرۆکەی بی 52 شوێنی فرۆکە بی ١ دەگرێتەوە کە بۆ بۆردومانی تیرۆریستان لە شەڕی کۆبانێ و چەندین ناوچەی دیکە لە سووریا و عێراق بەکارھاتوون، دوای گەیشتنی بی 52 فرۆکە بی 1 دەگەرێنرێنەوە بۆ بنکەکانیان لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا.

بەرپرسەکەی ئەمریکا ئاماژەی بە ژمارەی ئەو فڕۆکانە و بنکە ئاسمانیەكان نەکردووە، کە بڕیارە بۆ فڕۆکە ئەمریکییەکان لە شەڕی لەناوبردنی داعش بەکار بھێندرێن.

چونکە تا ئێستاش ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی سعوودیە و قەتەر و ھاوپەیمانەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست لە شەڕی دژ بە داعشدا بەکار دەھێنێت.

لە مانگی ئابی 2015ەوە ئەمریکا بنکەی سەربازی ئینجەرلیکی تورکیا بۆ بۆردومانكردنی بنکەکانی داعش لە سووریا و عێراق بەکاردەھێنێت، پێدەچێت ئەمریكا مەبەستی لە بەکارھێنانی بی 52 بۆ خێرا کردنی پرۆسەی لە ناوبردنی داعش بێت لە سووریا و عێراق.

پسپۆرانی سەربازی باس لەوە دەکەن ھەر کاتێک ئەمریکا بیەوێت شەرێک یەکلایی بکاتەوە فڕۆکەی بی ٥٢ بەکار دەھێنێت، بۆیە بەکارھێنانی بی 52 لەم کاتەدا واتە لەناوچوونی یەکجاری داعش نزیک بووەتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسەكان