ئه‌مریكا له بارەی مەترسییەكانی مووشه‌كی بالیستی ئێران داوای كۆبوونه‌وه بە پەلە دەكات
K24 - ھەولێر:
ئەمریكا لە بارەی مەترسییەكانی مووشەكی بالیستی ئێران، داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی بالیۆزه‌كه‌یه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، رۆژی دووشه‌ممه بۆ تاوتوێكردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئێران كۆ ببنه‌وه‌و به "راگه‌یاندنی مه‌ترسی" ناوی بردووه.
سامانتا پاوه‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: ئەمریكا لە تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئێران زۆر نیگه‌رانه و به‌تێكده‌ریی ئاسایش و هه‌راسانكه‌ری ده‌زانین ، بۆیه گرنگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له جیهاندا كار له سه‌ر مه‌ترسی و لاوازكردنی به‌رنامه‌ی بالیسی ئێران بكه‌ین.
سامانتا پاوەر ده‌شڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ته‌واو جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2231 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن، كه رێگری له هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌ره‌كی بۆ به‌رنامه‌ی مووشه‌كیەكانی ئێران ده‌كات.
هێزه‌كانی پاسه‌وانی شۆرشی ئیسلامیی ئێران (پاسداران) 8 ئەم مانگە مووشه‌كێكیی بالیستی تاقیكرده‌وه كه مه‌وداكه‌ی 1400 كیلۆمه‌تربوو.
ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئێران هه‌ڵیدابوو بۆ تاقیكردنەوە به زمانی عیبریی له‌سه‌ری نووسرابوو "پێویسته ئیسرائیل له بوون رابماڵرێ"، بەمەش نیگەرانی وڵاتانی نوچەكە و جیھانی لێكەوتووەتەوە.
داڕشتنەوە: ش ،م