"كوتله سياسييه‌كان به‌ڵێنى پشتيوانيان به عه‌بادى داوه"

K24 – هه‌ولێر:
ئيئتيلافى نيشتيمانى، كه ئه‌ياد عه‌لاوى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، رايگه‌ياند، كوتله سياسييه‌كان دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ى خۆيان‌دا هه‌موويان يه‌كهه‌ڵوێستيان هه‌بووه و مكوڕ بوونه له‌سه‌ر سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وڵات‌دا.
له‌و باره‌يه‌وه، كازم شه‌ممه‌رى، سه‌رۆكى كوتله‌ى ئيئتيلافى نيشتيمانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌دا هه‌ڵوێستيان يه‌ك بووه له باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌باديى و ئاماده‌ييان ده‌ربڕيوه پشتيوانى زياترى عه‌بادى بكه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، كوتله‌كان، سوپاى خۆپيشانده‌رانيان كردووه بۆ ئارامگرتنيان و داوايانكردووه، خۆپيشانده‌ران پشوو درێژ بن، چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى ئه‌و ليژنه باڵايه بكه‌ن كه بڕياره يه‌كه‌م كارى كۆبوونه‌وه بێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپيشانده‌ران.
دوێنێ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌ناكاويان له‌گه‌ڵ پارت و كۆمه‌ڵه و فراكسيۆنه په‌رله‌مانييه‌كان ئه‌نجامدا و سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم لايه‌نه‌كانى بانگهێشتى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه كردبوو.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، ليژنه‌يه‌كى فره‌لايه‌ن له نوێنه‌رانى پارت و لايه‌نه سياسييه‌كان و كوتله سياسييه‌كان پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ليژنه‌يه به‌دواداچوون بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى چاكسازى له عێراقدا بكات.
هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانيش بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.
ليژنه‌كه راسپێردراوه په‌يوه‌ندى به سه‌ركردايه‌تى خۆپيشاندانه‌كانى به‌غداوه بكات و داواكارييه‌كانيان وه‌ربگرێت و بيانخاته كارنامه‌ى چاكسازييه‌كانى حكومه‌ته‌وه.