باكووری كوردستان... 5 چەكداری توركیا كوژران

K24 - ماردین:

بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی باكووری كوردستان لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە ناوچەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردین 5 چەكداری توركیا كوژران.

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرانی (كوردستان24) لە باكووری كوردستان: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا لە ناوچەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردین بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمێلێكی سەربازیدا، تەقیەوە و پۆلیسێك گیانی لە دەستدا".

دوای تەقینەوەكەش شەڕ لە نێوان ھێزە چەكدارەكانی توركیا و ئەندامانی سەر پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) روویداوە، لە ئەنجامدا 4 سەربازی دیكە كوژران.

لە 14ی ئەم مانگەدا قەدەغەی دەرچوون لە ناوچەی نسێبین راگەیاندرا، ئۆپەراسیۆنی سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا بۆ گەڕان بە دوای ئەندام و لایەنگرانی پەكەكە لەو ناوچەیە بەردەوامە.