گيراوه‌يه‌كى سيحرى بۆ دابه‌زاندنى كێش
K24 – هه‌ولێر:
زۆر ده‌رمان و رێگه چاره و خۆراك و سيستمى خۆراكى تايبه‌ت به دابه‌زاندنى كێش هه‌ن، به‌ڵام ئايا كامه‌يان هه‌ڵده‌بژێرييت، ئه‌م رێگه‌يه‌ى لێره‌دا ده‌يخه‌ينه‌ڕوو، له لايه‌كه‌وه ئاسانه و ده‌توانيت جێبه‌جێى بكه‌يت، له لايه‌كى ديكه‌وه كاريگه‌رييه‌كانى زۆر خێران و له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌بينيت.
ره‌نگه هيچ كاتێك ئه‌وه‌ت به خه‌ياڵدا نه‌هاتبێت، كه مۆز چه‌ندێك به‌ربڵاو و به‌رده‌سته، به‌ڵام سوودێكى له راده‌به‌ده‌رى بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش ونه‌هێشتنى كۆڵيسترۆڵ هه‌يه، بۆچى تاقيناكه‌يته‌وه..
مه‌ها ئه‌لجومه‌ل، پسپۆڕى بوارى خۆراك، گيراوه‌يه‌كى سيحرى ئاماده‌كردووه و دواى تاقيكارييه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و گيراوه‌يه 7 كيلۆگرام له كێشى جه‌سته ته‌نيا له ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا داده‌به‌زێنێت.
پێكهاته‌ى گيراوه‌كه:
3 دانه مۆز
4 دانه فراوله
ليمۆ
گه‌ڵاى نه‌عناع (پونگه)
3 كوپ ئاو
چاره‌كه كه‌وچكێك له هه‌نگوين
ده‌مێنێته‌وه ئه‌و كه‌رستانه‌ى ئاماده‌ت كردوون، به جوانى تێكه‌ڵى يه‌كديان بكه‌يت و ئاوه‌كه‌ى تێكه‌ڵ بكه‌يت و وه‌كو گيراوه‌يه‌كى بۆنخۆش و به‌تام ئاماده‌ى بكه‌يت و رۆژانه‌ش به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك به دڵى خاڵى بيخۆيته‌وه و دواى يه‌ك هه‌فته خۆت بكێشه و هه‌ست ده‌كه‌يت چه‌نده كێشت دابه‌زيوه.