ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت یاریزانێكی پێشووی مانچیسته‌ر یونایتد بكڕێت

یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا كه ئێستا له ململانێكردنی نازناوی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا دوور كه‌وتۆته‌وه و ئامانجی گه‌وره‌ی له‌م وه‌رزه ته‌نیا گه‌یشتنه بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی داهاتوو.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی Tuttosportـی ئیتاڵیا، رۆبێرتۆ مانسینی داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه له ئێستاوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لویس نانی یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی توركیا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له چامپیۆنز لیگ ئه‌م یاریزانه بۆ سان سیرۆ بگوازنه‌وه.
لویس نانی ته‌مه‌ن 29 ساڵان، له نێوان ساڵانی 2007 تا 2013 یاریی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پورتوگالی كه یانه‌ی پێشووی بوو گه‌ڕایه‌وه، له 2015ـیش به‌ره‌و خولی تۆپی پێی توركیا و یانه‌ی فێرنه‌رباهچه كۆچی كرد.