نزيكه‌كانى عه‌بادى ئێران و مه‌رجه‌عيه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌مريكا پشتيوانى خۆى بۆ حه‌يده‌ر عه‌بادى دووپاتكرده‌وه و عه‌باديش له‌و بڕوايه‌دايه، هه‌ريه‌ك له مه‌رجه‌عييه‌تى شيعه و ئێران له پشت هه‌وڵه‌كانى گه‌مارۆدانى كابينه‌كه‌يه‌وه‌ن، ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌يه كه حكومه‌ت هه‌وڵيداوه سوپا له به‌رامبه‌ر حه‌شدى شه‌عبى به‌هێزتر بكات.
جۆن كێربى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا دوێنێ سێشه‌ممه رايگه‌ياند، عه‌بادى له هه‌وڵى ئه‌نجامدانى چاكسازى پێويسته، هه‌ندێك له به‌رپرسانى گواستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: واشنتن به‌رده‌وام پشتگيرى هه‌وڵه‌كانى ئه‌نجامدانى چاكسازى له ناو كابينه‌ى حكومه‌تدا ده‌كات و ئێمه وه‌ك ئه‌مريكا ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى حكومه‌تى عێراق وه‌رناده‌ين و هه‌ر كه‌س ده‌كرێته سه‌رۆك وه‌زيران و پۆسته‌كان چۆن پڕده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى خودى عێراقييه‌كانه.
سه‌رچاوه نزيكه‌كان له عه‌بادييه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، مه‌رجه‌عييه‌تى شيعه له نه‌جه‌ف، عه‌لى سيستانى، ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى موقته‌دا سه‌در بۆ گه‌مارۆدانى ناوچه‌ى سه‌وز و بێده‌نگه له ده‌ربڕينى هاوسۆزى ئه‌و عه‌شيره‌تانه‌ى باشوور كه دڵسۆزى نه‌جه‌فن بۆ مانگرتنه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ميدياييه‌كان، ئامانج له‌و هه‌وڵه‌ى موقته‌دا لاواز كردنى حكومه‌تى عه‌بادييه، نه‌ك رووخانى و هاوكات په‌راوێزخستنى حزبى ده‌عوه و نورى مالكييه، كه پێشتر سه‌در به ئاشكرا داواى دادگاييكردنى كردبوو.
له باره‌ى هه‌ڵوێستى ئێرانيشه‌وه، به گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى حه‌ياتى چاپى له‌نده‌ن، هه‌وڵه‌كانى عه‌بادى بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ى سوپا و ره‌شبينى ئێران له تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شه‌عبى و سوپا و هێزه سوننه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ى حه‌شد له پرۆسه‌ى رزگاركردنى روومادى، بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئێران پشت بكاته عه‌بادى و بيه‌وێت لاوازى بكات.