به‌وێنه.. بۆ يه‌كه‌مجاره ئه‌ديل هاوشێوه‌ى خۆى به‌رێكه‌وت بينى
K24- هه‌ولێر
ئه‌ديل كه گۆرانيبێژى ناسراوى به‌ريتانييه، ته‌مه‌نى 27 ساڵه، بۆ يه‌كه‌مجاره به‌رێكه‌وت هاوشێوه‌كه‌ى خۆى به‌ناوى (ئيمێلى بافمورس) له ئاهه‌نگێك شارى بيرمنگام ديت و سه‌رسامى خۆى به‌رامبه‌رى ده‌ربڕى.
ئه‌م لێكچوونه نه‌ك ته‌نها له‌رووى شێوه‌دا به‌ڵكو له رێژه‌ى به‌كارهێنانى ئاستى مكياژه‌كانيشيان وه‌ك يه‌ك بوون، هه‌ر بۆيه سه‌رنجى ته‌واوى ئاماده‌بووانى بۆخۆى په‌لكێش كرد به‌وه‌ى وێكچوونێكى له راده‌به‌ده‌ر له‌نێوان ئه‌ديل و ئيمێليدا هه‌يه، به‌و بۆنه‌يه‌وه ئه‌ديل و ئيمێلى، به‌ده‌م پێكه‌نينه‌وه چه‌ند وێنه‌يه‌كى سێڵفيان له‌و ئاهه‌نگه‌دا تۆماركرد.