میحوه‌ری باشیك .. دووری له‌گه‌ڵ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ته‌نیا چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه
K24 - هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه ده‌ست له‌سه‌ر تفه‌نگ، به ئاگاوه سه‌یر ده‌كات، دوژمنه‌كان نزیكن، فه‌رمانده‌كان ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه چه‌كدارانی داعشیان تێدایه و ته‌نیا 500 مه‌تر له سه‌نگه‌ره‌كان دوورن.
جار جار ده‌نگی ته‌قه دێت، داعش گوللـه به سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه ده‌نێت، پێشمه‌رگه‌كانیش وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، داعش ڕێگاكانی هێرشكردنیان له‌سه‌ر داخراوه، تاكه ڕێگایان هه‌بوونی باو و بارانێكی به‌خوڕه، پێشمه‌رگه‌كانیش ده‌ڵێن، ئه‌وان بێ ئاگان له‌وه‌ی، ئه‌م ڕێگایه‌شیان قفڵ كراوه.
لێره به‌رده‌وام گوێمان له ده‌نگی فرۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌بێت، ئاسمانی ئه‌م ناوچه‌یان به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه، جار جاریش شوێنێك بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌م سنووره پێشتر له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا بووه، به‌ڵام پێشمه‌رگه، به چه‌كێك، كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی له 200 ساڵ زیاتره، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئازاد كردۆته‌وه.
ئێره دواین خاڵی سنووری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشه، پیشمه‌رگه‌كان، ده‌یانه‌وێ شه‌ر بكه‌ن له پێناو كۆتایيهێنان به جه‌نگ و سه‌ربڕین، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن نایانه‌وێ جارێكی دیكه مه‌ترسی له سنووره‌كانی كوردستان نزیك بێته‌وه.