پێشمەرگە و حەشدی نیشتمانی لە باشیك ھێرش دەكەنەسەر داعش

"ھێزی پێشمەرگە بە چڕی چەكدارانی داعش تۆپباران دەكەن"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5be0d2fe-0702-4d1d-83cb-feb9fcefaa3b/bashik.ism/manifest

K24 - دھۆك

ئەمڕۆ ھێزەكانی حەشدی نیشتمانی بە ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی گوندی كانونا لە نزیك باشیك دەستپێكرد.

پەیامنێری (كوردستان24)  لە میحوەری باشیك رایگەیاند " لە كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ھێزەكانی حەشدی نیشتمانی بە ھاوكاری و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە و فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی كانونا، لە نزیك باشیك دەستپێكردو گوندەكەیان گەمارۆداوە".

په‌یامنێرمان وتیشی: تۆپخانەكانی پێشمەرگە بە چڕی گوندەكە تۆپباران دەكەن، ئێستا چەند قەناس بە دەستێكی داعش لە نێو گوندەكەدا ماون و شەڕ بەردەوامە".

فەرماندەیەكی پێشمەرگەش لەو میحوەرە بە (كوردستان24) ی راگه‌یاند: "ھێرشەكە ھەم ئەزموونی یەكەمە بۆ حەشدی نیشتمانی، ھەمیش بۆ ئەوەیە داعش بكێشنە دەرەوەی مووسڵ و بەرەنگاریان ببنەوە".

حەشدی نیشتمانی بۆ شەڕكردن دژی چەكدارانی داعش لە سوننە مەزھەبەكانی عێراق پێكھاتووە، ماوەیەكە لە لایەن ھێزەكانی توركیا و ھاوپەیمانان مەشقیان پێدەكرێت و یەكەم ھێرشیانە لە میحوەری باشیك بە ھاوكاری پێشمەرگە بۆ سەر داعش.