گواردیۆلا ده‌یه‌وێت به كڕینی ئه‌م یاریزانه پشتی بارسا بشكێنێت
گواردیۆلا هیشتا رۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن كۆتایی نه‌هاتووه، كه‌چی خه‌می وه‌رزی داهاتووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیه‌تی كه به فه‌رمی له هاوینی ئه‌مساڵ رووده‌كاته پڕێمه‌ر لیگ و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی سیتیزن ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 ئه‌پرڵی 2016، رۆژنامه‌ی Sunday Express ئاشرای كردووه كه گواردیۆلا ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك بكات تا سوارێز بۆ مانچێسته‌ر سیتی ڕازی بكات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، برایه‌كه‌ی گواردیۆلا كه له هه‌مانكاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گواردیۆلایه، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كردۆته‌وه كه گواردیۆلای نیازی كڕینی سوارێزی هه‌یه، به‌مه‌یش MSNـه‌كه‌ی بارسا تووشی لێكترازان ده‌بێت.