باڵوێزخانەی ئەمریكا لە توركیا جارێكی دیكە ھۆشداریی دەداتە ھاووڵاتیان
K24 - ھەولێر:
جارێكی دیكە لە بارەی رەوشی ئەمنی توركیا، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تورکیا ھاووڵاتیانی وڵاتەكەی ئاگادار دەكاتەوە كە بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی توركیا دەكەن، بە تایبەتی ئەوانەی سەردانی دوو شاری توركیا دەكەن.
باڵوێزخانەی ئەمریكا لە توركیا بەھۆی ھەڕەشەی ئەمنیەوە ھۆشداریی دەداتە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کە لە ھەردوو شاری ئیستەنبوڵ و ئەنتاڵیا لەبەرھەبوونی ھەڕەشەی ئەمنی خۆیان لە شوێنە گەشتیاری و قەڵەباڵغەکان بەدوور بگرن.
لە بەشێكی دیكەی ھۆشدارییەکەدا باڵوێزخانەی ئەمریكا لە توركیا داوا دەکات رێوشوێنی ئەمنی توند بگرنە بەر و زۆر ئاگاداری جموجوڵ و ھاتووچۆی خۆیان بن لەو دوو شارەی تورکیا.
ئەمە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو بۆمبێكی چێندراو له گه‌ڕه‌كی مه‌جیده كویوی شاری ئیستەنبوڵ له توركیا روویدا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون. دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پۆلیسی توركی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین كرد، كه گومانی هه‌بوونی بۆمبی دیكه‌یان له ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو.