زیدان یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ ده‌ترسێنێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆنگره‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ریال مه‌درید و ڤۆڵفسبورگ پرێس كۆنفرانسێك به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا شوكر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 ئاماده بوو.
زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌كه‌ی مێژووییه‌كی گه‌وره و تۆقێنه‌ری له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان هه‌یه.
زیدان ده‌ڵێت: نامه‌وێت قسه‌ی زۆر بكه‌م و ده‌مه‌وێت سوود له‌م كاته كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ممانه وه‌ربگرم، چونكه ئه‌م یارییه ده‌بێته گرینگ‌ترین یاریی ئه‌م وه‌رزه و حه‌زیشم له‌م جۆره رووداو و كێبڕكێیانه‌یه.
زیدان گوتیشی: هه‌موو كه‌سێك شتێك له باره‌ی مێژووی ئێمه‌وه ده‌زانێت، تیپی به‌رانبه‌ریش له ئێمه تێده‌گات كه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌توانێت له خراپترین دواكه‌وتن بۆ سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن بگه‌ڕێته‌وه.
زیدان دڵخۆشی خۆشی به گه‌ڕانه‌وه‌ی بێنیزما پیشاندا و رایگه‌یاند كه ئه‌و هێرشبه‌ره فره‌نساییه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه و داواشی له هانده‌ران كرد بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پشتگیریان بكه‌ن.
بڕیاره سبه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ بكات، یانه‌ی شاهانه پێویستی به جیاوازی 3 گۆڵ هه‌یه تا بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین بپه‌ڕێته‌وه.