نوێترین لێدوانی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه
دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، كه تێیدا ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی شاهانه راسته‌وخۆ دوای تیروپشكه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌ركیان له به‌رانبه‌ر یانه ئینگلاندییه‌كه زه‌حمه‌ته.
ئیمیلیۆ بوتراگینۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: ئێمه ئه‌ركمان سه‌خته، چونكه له به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌ك یاریی ده‌كه‌ین كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانی ئاستبه‌رز و ئه‌ستێره‌یه.
ده‌شڵێت: ئه‌وان بۆ یه‌كه‌مینجاره به‌م قۆناخه ده‌گه‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه به ئاسانی ته‌سلیم نابن، بۆیه ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م یانه‌یه تێپه‌ڕێنین ده‌بێت كۆششێكی زۆر بكه‌ین.
یارییه‌كانی چوون له رۆژانی 26/27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 3/4ی مانگی داهاتوو ده‌كرێن، كه براوه هه‌ردوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه له فیناڵی خوله‌كه له شاری میلانۆ رۆژی 28ی مایۆ به‌رامبه‌ر یه‌كتری یاریی ده‌كه‌ن.