یۆنان رێگا به‌وانه ده‌دات داواكاری په‌نابه‌ریان پێشكه‌شكردوه له كه‌مپه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بێنه‌ده‌ره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی یۆنانی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی كۆچ دوێنێ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان رێگا به هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌دات كه بۆی هه‌یه بگه‌ڕێندرێنه‌وه توركیا به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان ئه‌نقه‌ره و یه‌كێتیی ئه‌ورپا كراوه.
به گوێره‌ی ئاژانسیی فرانس پرێس نزیكه‌ی 7500 كه‌س له كۆی ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كانی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ركراون، رێگایان پێده‌درێت له كه‌مپه‌كان بێنه‌ده‌ره‌وه.
گوته‌بێژ به ناوی ده‌سته‌ی یۆنانی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی كۆچ گوتی: دواى ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی 25 رۆژه ده‌ستبه‌سه‌ركراون ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌ریان كردوه "رێگایان پێده‌درێت كه‌مپ" جێبێڵن، واتا "زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری" ئه‌وانه‌ی له دوای 20 ئازاری رابردوو گه‌یشتوون ده‌گرێته‌وه.
له رۆژی 20 ئازاری رابردوو رێككه‌وتنی یه‌كێیتی ئه‌وروپا و توركیا بۆ ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانی نایاسایی له یۆنانه‌وه بۆ توركیا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌كه روونیكرده‌وه: "ئه‌وان ناتوانن دوورگه‌كان(یۆنان) جێبێڵن و ده‌بێت له ژێر ره‌فتار و كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتداران(یۆنان) بمێننه‌وه".
ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و رێوشوێنه به تایبه‌تی ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن سووك بكات له نێویشیاندا ناوه‌ندی مۆریا له دوورگه‌ی لیسبۆس، رێكخراوه ناحكوومییه‌كان بارودۆخی ئه‌و ناوه‌نده به ریسوایی داده‌نێن، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش پاپای ڤاتیكان سه‌ردانیكردبوو.
به گوێره‌ی ئاژانسیی فرانس پرێس هێشتا نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سی له‌و كه‌مپه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه به‌هۆی گه‌یشتنی نزیكه‌ی 100 پسپۆڕ واته چاره‌گێك له پشتیوانییه‌كانی كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ڵێنی بۆدابوون، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان ده‌ستیكرد به تاوتوێكردنی "سه‌دان" داواكاری په‌نابه‌رێتی.
ده‌سته‌ی یۆنانی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی كۆچ زياتر گوتی: "پڕۆسه‌كانی دواتری دوورخستنه‌وه ئه‌و كاته ده‌كرێت كه "ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه هه‌بن كه داوای په‌نابه‌رێتیان نه‌كردوه یاخود داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه".
به‌هۆی ئه‌و كاته‌ی كه رێوشوێنه‌كان پێویستیان پێیه‌تی، پێشتر "ئه‌سینا" هۆشداریی ئه‌و "وه‌ستانه‌ی" له پڕۆسه‌كانی دوورخستنه‌وه دابوو كه به ده‌ركردنی 325 كه‌س كه زۆربه‌یان پاكستانیی بوون ده‌ستیپێكرد، له هه‌فته‌ی چواره‌می ئه‌م مانگه به فه‌رمیی راگه‌یاندرا كه ئه‌وان له‌و كه‌سانه نه‌بوون داوای په‌نابه‌رێتیان كردبێت.
به گوێره‌ی فرانس پرێس ئێستا رۆژانه نزیكه‌ی 100 كه‌س له رێی ده‌ریای ئیجه‌وه ده‌گه‌نه دوورگه‌كانی یۆنان، به‌مه‌ش له‌وه‌ته‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ژماره‌ی كۆچبه‌ران ئه‌وانه‌ی بۆ په‌ڕینه‌وه له ده‌ریاى ئیجه توركیا جێ‌دێڵن كه‌میكردوه.
ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی یۆنان گوتی: به‌و ئاسته‌بێت "مانگانه زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س ده‌گه‌ن"، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات "به‌ڕێوه‌بردنی بارودۆخه‌كه" بۆ یۆنان "زیاتر زه‌حمه‌ت بێت ئه‌گه‌ر له هه‌مانكاتدا پلانی ئه‌وروپیی خێرانه‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه پێش 20 ئازار گه‌یشتوون و به‌سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دابه‌شنه‌كرێن".
AFP , م.ح