لیستی یاریزانانی بانگھێشتکراوی ریال مەدرید ئاشكرا بوو

له‌ لیسته‌كه‌دا ناوی ئه‌ستێره‌یه‌كی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ نابینرێت

زینەدین زیدان، راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لیستی ١٨ یاریزانانی بۆ رووبەرووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر رایۆڤایکانۆ ئاشكرا كرد کە بریارە ئێوارەی ئەمرۆ سەعات 5:00 بە کاتی باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگالی ئەو یانەیە، ناوی لەو لیستەدا نابینرێت، ئەویش بە ھۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی تووشی بوو. پێکھاتەکەش بەم شێوەیە:

گۆڵپارێز: کەیلۆر ناڤاس، کاسیا و یانیز

بەرگریکاران: ڤاران، پیپی، رامۆس، ناچۆ، مارسێلۆ، ئاربیلوا و دانیێلۆ

ناوەراستکاران: کروس، رۆدریگێز، بەیل، کۆڤازیچ، مۆدریچ و ئیسکۆ

ھێرشبەران: بێنزیما، ڤازکێز و خیسێ

لەلایەکی ترەوە، کارڤاخال بەرگریکاری بالی چەپی شاھانەکان بە ھۆی ئەو پێکانەی کە ھەیەتی، ناتوانێت بەشداری لە یاری ئەمرۆ بکات، بەڵام ھەردوو یاریزان بۆ یاری سێشەممەی دادێ لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا ھیچ کێشەیەکیان نامێنێت و ئاماده‌ ده‌بن.