خولێكی راهێنانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ی كۆماندۆی زێره‌ڤانی كۆتایی هات
K24 – به‌نداوی مووسڵ
خولێكی مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ی كۆماندۆی زێره‌ڤانی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه رێكخرابوو له به‌نداوی مووسڵ، كۆتایی هات.
له به‌شێكی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان24 عه‌زیز وه‌یسی بانی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی گوتی: "پێشمه‌رگه خۆی له ئه‌نجامی ئه‌و خیبره و ته‌جرووبه‌ی له ناو شه‌ڕدا وه‌ریده‌گرێت و ده‌یهێنێت به شێوه‌یه‌كی زیاتر به زانستیی ده‌كات پڕۆڤه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له بواری پڕاكتیكیدا جارێكیدیكه به شێوازێكی باشتر پیاده‌ی بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رائید مسته‌فا فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی كۆماندۆی زێره‌ڤانی بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌و گرووپه‌ی هاوپه‌یمانان كه له وڵاتی دوور هاتوون و لێره مه‌شق و راهێنان به ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن، كارێكی زۆر پیرۆز و گرینگه به‌ڕاستی".
فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی كۆماندۆی زێره‌ڤانی گوتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه گرینگییه‌كی زۆر به‌و كاره ده‌ده‌ین".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڤاڵانی ئێمه ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه فێرده‌كه‌ن، وانه‌ی زۆر گرینگن، زۆرجاران پێویستیمان به‌و جۆره مه‌شق و راهێنانه هه‌یه له بواری پڕاكتیكیدا".
ستار عه‌بدولقادر كه پێشمه‌رگه‌یه‌كه ئه‌ویش له‌باره‌ی ئه‌و خوله‌وه بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌و خوله‌ی گرووپی هاوپه‌یمانان به‌ڕاستی سوودێكی زۆر زۆر گرینگیی هه‌یه به تایبه‌ت له‌لایه‌نی مینڕێژكری و له‌لایه‌نی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان و له‌لایه‌نی چۆنیه‌تی دانانی پلان".
ئه‌و پێشمه‌رگه زیاتر گوتی: "بۆ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ڕاستی پێویستییه‌كی باش بوو".
په‌یامنێر: چه‌كدار جه‌مال
ئا: م.ح