ریال مه‌درید بۆ یاریی داهاتوو 2 یاریزانی له‌ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید به گۆڵێكی گاریس به‌یل له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له ریال سوسیدادی برده‌وه، له‌و یارییه‌دا دوو به‌رگریكاری یانه‌ی شاهانه به‌هۆی وه‌رگرتنی پێنجه‌مین كارتی زه‌ردیانه‌وه بۆ یاریی داهاتوو له به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ئاسی ئیسپانیا، سێرجیۆ رامۆس و ناچۆ فێرنادێز كۆی كارته زه‌رده‌كانیان گه‌یشتۆته 5 كارت و به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا ناكه‌ن.
یانه‌ی ریال مه‌درید و ڤالێنسیا له رۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رواری 8ـی مایۆ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به یه‌ك ده‌گه‌ن.