به‌رپرسی هێزی پاسه‌وانی ناوچه‌ی سه‌وزی دورخرایەوە
K24 - ھەولێر
بە بڕیاری فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بەرپرسی ھێزی تایبەتی پاسەوانی ناوچەی سەوز دورخرایەوە.
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یه‌ند: "به بڕیاری حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌رپرسی هێزی تایبه‌تی پاسه‌وانی ناوچه‌ی سه‌وز، فه‌ریق روكن محه‌ممه‌د ره‌زا حه‌یده‌ری، له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه و له جێگه‌ی ئه‌و، لیوا كه‌ریم عه‌بود ته‌میمی، دەستبەكار دەبێت".
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، عه‌بادی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی رۆژی سی مانگی رابردوو، كه خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئەو بەرپرسەی له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
رۆژی 30ی نیسانی 2016، خۆپێشاندەرانی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا ھەڵیانكوتایە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، جگە لە زیانگەیاندن بە كەلوپەلی پەرلەمان ئیھانە و سوكایەتیان بە ھەندێك پەرلەمانتارانی عێراق كرد و لە نێویاندا ژمارەیەك ئەندام پەرلەمانی كورد بوون بۆ ماوەیەك لە ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گیریان خواردبوو.