سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له ئاراسته‌كردنی بانگهێشتنامه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاووتوێكردنی پرسی به‌شداری كورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ران، بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
خه‌سرۆ گۆران، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێرق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هه‌ر كاتێك عێراق تووشی قه‌یران ده‌بێت په‌نا بۆ هه‌رێم ده‌هێنن و چه‌ند لایه‌نێك په‌یوه‌ندییان به بارزانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ولێر ساز بكرێت و قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ره‌نگه لایه‌نه عێراقییه‌كان داوا بكه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت".
هاوكات خه‌سرۆ گۆران، دووپاتیكرده‌وه، كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، داوایان له بارزانی كردووه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی سیاسی عێراق پێشكه‌ش بكات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كاتێك وڵات دووچاری قه‌یران و كێشه ده‌بێت، لایه‌نه په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ن.