فه‌ره‌نسا: ده‌بێت توركيا مه‌رجه‌كانى ئه‌وروپا جێبه‌جێبكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جان مارك ئيرۆڵت رايگه‌ياند، له‌سه‌ر توركيا پێويسته ئه‌و مه‌رجانه جێه‌جێبكات، كه يه‌كێتى ئه‌وروپا دايناوون بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ردا هاووڵاتييانى توركيا له ڤيزاى چوونه ناو ئه‌وروپا ببه‌خشرێن.
ئه‌و وه‌زيره‌ى فه‌ره‌نسا روونيكرده‌وه، تا ئێستا توركيا هه‌موو مه‌رجه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپاى جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ردا يه‌كێتييه‌كه ڤيزاى چوونه ناو ئه‌وروپا بۆ هاووڵاتى توركيا هه‌ڵبگرێت.
يه‌كێتى ئه‌وروپا 72 پێوه‌رى داناوه بۆ توركيا بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێيان بكات و له به‌رامبه‌ريشدا، ئه‌گه‌ر توركيا ئه‌و مه‌رجانه‌ى جێبه‌جێكردن، يه‌كێتى ئه‌وروپا ڤيزاى چوونه ناو ئه‌وروپا بۆ هاووڵاتييانى توركيا لاده‌بات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، توركيا هاوبه‌شێكى به گرێوگۆڵه بۆ يه‌كێتى ئه‌وروپا و هه‌رچه‌نده ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌باره‌ى په‌نابه‌رانه‌وه واژوو كراوه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌ى سياسى له نێوان هه‌ردوولادا ماوون و ئێمه چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى پرسياره‌كانمان له توركيا ده‌كه‌ين.
هه‌فته‌ى رابردوو، كۆميسيۆنى ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌خشينى هاووڵاتيانى توركيا له ڤيزا راگه‌ياند و به گوێره‌ى بڕياره‌كه له كۆتايى مانگى حوزه‌يران/ يۆنيۆى داهاتووه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه به مه‌رجى ئه‌وه‌ى توركيا هه‌موو مه‌رجه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا په‌سند بكات.