مـه‌سـرور بـارزانـی: كابینه‌ی نۆیه‌م به بڕی 12 ملیار دۆلار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌سند كردووه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بای 12 ملیار دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان په‌سه‌ند كردووه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ند تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، رایگه‌یاندووه، "له‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی كاركردنی به بڕی 2.56 ملیار دۆلار ده‌ركردووه. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ته‌نیا ده‌ستپێكی به‌رنامه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌مانه بۆ گه‌شه‌پێدان له كه‌رتی تایبه‌تدا. فره سه‌رچاوه‌كردنی ئابووری، به‌و واتایه دێت كه هه‌موو كه‌رت و بوارێك هه‌لی پێشخستنی پێبدرێت.
له‌درێژه‌ی كاره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌دا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، چه‌ندین پڕۆژه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه ده‌كاته 12 ملیار دۆلار كه پڕۆژه‌كان خۆیان له زۆر بواردا ده‌بیننه‌وه وه‌كو بواره‌كانی پیشه‌سازی، نیشته‌جێبوون، په‌روه‌رده، گه‌شتوگوار، وه‌رزش، بازرگانی، ته‌ندروستی و كشتوكاڵ.