دیموكراته‌كان و "بایدن" سه‌رقاڵی پاره به‌خشینه‌وه‌ن
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك گه‌ڵاڵه بكه‌ن ده‌رباره‌ی دابینكردنی بیمه‌ی منداڵ، كه به ده‌یان ملیۆن منداڵی ئه‌مه‌ریكی سوودمه‌ند ده‌بن و پاره‌كه‌ش له‌شێوه‌ی مانگانه ده‌درێت.
به‌پێی "پرۆژه یاسای خێزانی ئه‌مه‌ریكی" منداڵ به‌ته‌واوی له باج ده‌به‌خشرێت یاخود "به‌ته‌واوی پاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خێزان" و به‌ڕێوه‌به‌رێتی داهاتی ناوخۆ كه به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كی خزمه‌تگوزاریی داهاتی حكومه‌تی فیدرالی ئه‌مه‌ریكایه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌یه، مانگانه 300 دۆلار له‌شێوه‌ی چه‌كی بانك ئاراسته‌ی خێزان ده‌كرێت بۆ هه‌ر منداڵێك كه خوار 6 ساڵ بێت و 250 دۆلاریش بۆ منداڵیش بۆ هه‌ر منداڵێك كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 6-17 ساڵدا بێت. یاخود ده‌توانێت ساڵانه تێكڕا پاره‌كه وه‌رگرن كه 3600 دۆلار بۆ منداڵی خوار 6 ساڵ و 3000 دۆلاریش بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له نێوان 6-17ساڵدان.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی هێڵ ئه‌مڕۆ 24ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ر)ی 2021 پرۆژه یاساكه هه‌ریه‌ك له سوزان دیلبینی و رۆزا دیلارۆ ئاماده‌یان كردووه له هه‌وڵدان له مانگی نیسان (ئه‌پرل)ی ئه‌مساڵه‌وه ببێت به یاسا‌و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دواجار پرۆژه یاساكه له‌كۆنگرێس پاڵپشتی 38 ئه‌ندامی له 47 ئه‌ندامی دیموكراته‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌كۆی 238 ئه‌ندام پاڵپشتی 187 ئه‌ندامی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك بایدن پاڵپشتێكی فراوانی له بیمه‌ی باج كردووه وه‌ك به‌شێك له پاكێجی فریاكه‌وتنی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵه‌و كۆتایی دێت، بۆیه پرۆژه‌كه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی نوێنه‌ران بۆ هه‌تا هه‌تایه.
به‌پێی لیژنه‌ی چاودێری دارایی كه لیژنه‌ی ناحزبییه و به‌رپرسه له بودجه‌ی حكومه‌تی فیدرال، فراوانكردنه‌كه بۆ ساڵێك پێویستی به 120 ملیار دۆلاره.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌شێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆمارییه‌كان دژی ئه‌م بڕه پاره‌یه بوه‌ستنه‌وه به‌هۆی زۆرییه‌وه.
نی‌ك مارتن وته‌بێژ به‌ناوی سوزان دیلبینی به رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه: "ئه‌و دوو ئه‌ندامه ده‌یانه‌وێت یاسای خێزانی ئه‌مه‌ریكی به‌م نزیكانه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئێمه ئێستا كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هونه‌ری له‌پرۆژه یاساكه، وێڕای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایدن ده‌رباره‌ی چۆنێتی جێبه‌جێكردنی تا كه‌ڵكی هه‌بێت بۆ خێزانه‌كان به زووترین كات".
ده‌شڵێت: "پاڵپشتیكردنی ئه‌م رێسایه بنه‌مای كاركردنه‌كه ده‌گۆڕێت، چونكه درێژكردنه‌وه‌ی ساڵێك بۆ هاوكاری خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت، سیاسه‌تێكی گرنگه بۆ فریاگوزاری په‌تاكه، به‌ڵام فراوانكردنی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری، به‌ملیۆنان منداڵ كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێت، كه پێشبینی ده‌كرێت به‌پێی پرۆژه یاساكه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ندامه، 4 ملیۆن سوودمه‌ندبن".
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی بایدن كه بۆ ساڵێكه، بیمه‌ی باجی منداڵان ده‌گاته 2 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر منداڵێكی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵ یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دۆلار به دۆلار له‌بری پاره‌ی چه‌كی پاره‌كه.
هه‌روه‌ها برایان دیزی گه‌وره راوێژكاری ئابووری بایدن، رۆژی 23ی كانوونی دووه‌م رایگه‌یاند كه بایدن بڕیارێكی ئیمزا كردووه ده‌رباره‌ی زیادكردنی بڕی پاره‌ی فود ستامپ (food stamp) كه بڕێك پاره‌یه له‌رێگه‌ی كارتێكی تایبه‌ته‌وه ده‌چێته سه‌ر كارتی تایبه‌ت به كڕینی خۆراك.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن پی ئار، بایدن ده‌یه‌وێت نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار بخاته ناو پرۆژه‌كه‌وه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه به‌هۆی كۆڤید 19 كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه به‌مه‌ش رێژه‌ی پاره‌ی فود ستامپ له 15% به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 20%.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن، سه‌رۆك بایدن ده‌یه‌وێت باقی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌ر تاكێكی ئه‌مه‌ریكی بگێڕێته‌وه كه 1400 دۆلاره، چونكه سه‌ره‌تا بڕیار بوو هه‌ر هاوڵاتییه‌ك 2 هه‌زار دۆلار وه‌رگرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی به‌ناوی یاسای بیمه‌ی بێكاری ته‌رخانكرا و بڕه‌كه‌ی 120 ملیار دۆلار بوو بۆ بێكاری به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 600 دۆلار درا و 1400 دۆلاری لێبڕدرا. بۆیه ئێستا بایدن سه‌رقاڵه به‌وه‌ی 1400 دۆلار بگێڕێته‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك به‌مه‌رجێك فۆرمی گه‌ڕانه‌وه‌ی باجی 2 هه‌زار دۆلاری پڕكردبێته‌وه.