له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی فه‌رمی ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی به به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ئیزگه و ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئێرانی داوای لێبوردنی له حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له پیاوانی ئایینی له‌كاتی میوانداریكردنیدا له‌و كه‌ناڵه، له په‌خشی راسته‌وخۆ حه‌سه‌ن رۆحانیی به به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان تۆمه‌تبار كرد، له كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه، رۆحانی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌و كه‌ناڵه كرد.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌سكه‌ری گوتی: "داوای لێبوردن له بینه‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌مان و حه‌سه‌ن رۆحانیی سه‌رۆك ده‌كه‌م، له‌باره‌ی لێدوانه حیسابنه‌كراوه‌كانی یه‌كێك له میوانه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان".
پێشتر نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی بۆ كاروباری یاسایی رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی "ناوزڕاندن" ئه‌وان ئاماده‌كاری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵای یاسایی له دژی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، له كاتی میوانداریكردنی ئه‌حمه‌د جیهان بوزورگی، پیاوی ئایینی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی له په‌یمانگه‌ی رۆشنبیری و فكری ئیسلامی له یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه جه‌ختی كرده‌وه، "رۆحانی زۆر گرنگی به كێشه‌كانی وڵات نادات" و گوتیشی: "له‌وانه‌یه ئێستا ئه‌و به‌رپرسه "مه‌به‌ستی رۆحانییه" له ماڵه‌كه‌ی له‌ته‌نیشت ئاگردانه‌كه‌یه‌وه دانیشتبێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌و كێشانه بدات كه له وڵاته‌كه‌ی ده‌گوزه‌رێن و په‌یوه‌ندیش به وه‌زیره‌كانییه‌وه ناكات".
له وڵاتی ئێران به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "دانیشتن له ته‌نیشت ئاگردان" بۆ گوزارشتكردنه له‌و كه‌سانه، كه مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن.
نووسینگه‌ی رۆحانی داوای له ده‌سته‌ی ئیزگه و ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی كرد، روونكردنه‌وه له‌سه‌ر لێدوانی ئه‌و پیاوه ئایینییه بدات و دامه‌زراوه‌كه‌ی به سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆكی وڵات تۆمه‌تبار كرد.
جێگای ئاماژه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن و له‌كارلادانی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئیزگه و ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئێران له‌ده‌ست عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B