عێراق داوای هاوکاری لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەکات

پێشتریش ھاوكاری عێراقی كردووە
لۆگۆی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی
لۆگۆی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی

K24 - ھەولێر

عێراق داوای هاوکاری دارایی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەکات و گفتوگۆی نێوانیان دەستی پێكردووە.

لە راگەیەنراوێکدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، داوایەکی حکومەتی عێراقی پێگەیشتووە، بۆ هاوکاریکردنی لەرووی داراییەوە، لەپێناو پاڵپشتی چاکسازییە ئابوورییەکان لەو وڵاتە، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی نێوانیان دەستیپێکردووە.

پێشتر عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبوو، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە بەهای شەش ملیار دۆلار، ھاوكاری عێراقی کردووە و ئەگەر ھەیە عێراق داوای چوار ملیار دۆلاری دیکەش بکات.