سزای قورس چاوه‌ڕێی هێرشبه‌رانی سه‌ر كۆنگرێس ده‌كات

K24 - واشنتن:
داواكاری گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس له واشنتنی پایته‌خت، 20 بخرێنه زیندانه‌وه.
رۆژی 6ی مانگ، لە کاتێکدا کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا سەرقاڵی پەسندکردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020 و بردنه‌وه‌ی جۆو بایدن، وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا بوو، لایه‌نگرانی تره‌مپ كه له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌وه و له‌سه‌ر داوای ئه‌و هاتبوونه واشنتن، په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسیان دا.
لایه‌نگرانی تره‌مپ به هێرشكردن بۆسه‌ر كۆنگرێس، یاسایان پێشێل كرد، هه‌ر زوو به‌رپرسانی ئاسایشی وڵات و ناوه‌نده‌كانی دادوه‌ری رایانگهید كرده‌وه‌ی له‌م چه‌شنه رێگاپێدراو نیه‌و په‌لامارده‌ران به جیددی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌و سه‌زا ده‌درێن.
مایکڵ شیریوەین، داواکاری گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا ئاشكرای كرد: "تاوەکو ئێستا 150 کەس به‌وه تاوانبارن به شێوه‌ی راستەوخۆ لە هێرشەکانی سەر کۆنگرێسدا ده‌ستیان هه‌بووه، نزیکەی 50 کەسیان لەلایەن دادگاکانی واشنتنه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێت. له‌وانه‌یه ژمارەی تۆمەتبارانیش بگاته 400 کەس".
شیریوەین له باره‌ی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباران وتی: "له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كانی دادگادا، بەو كه‌یسانه راگهیشتین كه تاوانه‌كانیان سووك بوو، ئه‌وانه‌ش ئه‌و كه‌سانه بوون كه به شێوه‌ی نایاسایی و رێگه‌پێنه‌دراو به چه‌كه‌وه چووبوونه نێو كۆنگرێس، دواتریش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه قورسەکان ده‌ستیپێكرد، له‌وانه‌یه به‌شێك له‌وان ماوه‌ی 20 ساڵ بخرێنه به‌ندیخانه؛ لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌م باره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن".