بۆ دابەزاندنی بەھای دۆلار داوایەك پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

داوا دەكرێت 100 دۆلار بكرێت بە 130 دینار
دیناری عێراقی و دۆلار
دیناری عێراقی و دۆلار

K24 – ھەولێر

ژمارەیەك پەرلەمانتار چەند خاڵێك دەخەنە بەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەكێك لەو خاڵانەش دابەزاندنی بەھای دۆلارە بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

لە یاداشتێكی 113 پەرلەمانتاری عێراق كە پێشكەش بە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە تێیدا ھاتووە بەھای 100 دۆلاری ئەمەریكی بۆ 130 ھەزار دیناری عێراق داببەزێنرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت بانكی ناوەندی عێراق بە نووسراوی فەرمی لە 20/12/2020 بەھای دیناری بەرامبەر بە دۆلار دیاركرد، كە بەھای 1 دۆلار كڕینی لە وەزارەتی دارایی 1450 و فرۆشتی دۆلار بە بانکەکان لەڕێگەی زیادکردنی فەرمی 1460 و فرۆشتنی لەلایەن بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بە هاووڵاتییان 1470 دینار دەبێت.

دوای ئەو بڕیارەی بانكی ناوەندی عێراق، بەھای دینار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرامبەر دۆلار دابەزی ئێستا 100 دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق بە زیاتر لە 145 ھەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێوە دەكرێت.