10 چەكداری داعش لە كەركووك كوژران

ھاوپەیمانان چەند حەشارگەیەكی داعش بۆردومان دەكەن
فڕۆكەی ھاوپەیمانان - ئەرشیف
فڕۆكەی ھاوپەیمانان - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

لە هێرشێكی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، لە سنووری پارێزگای کەرکووک، 10 چەکداری داعش کوژران.

شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ سەر چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەت تامور، لە پارێزگای کەرکووک، 10 چەکدارى داعش کوژراون، سێ له‌ كوژراوه‌كان بەرپرسی باڵای داعش بوون.

لەلایەكی دیكە لە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرە، 7 حەشارگە وێرانکران و پشتێنێکی بۆمبڕێژکراویش پووچەڵکرایەوە.

پەیوەست بە كردەوەكانی داعش، سەباح نوعمان گوتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، راستە رێکخراوی داعش شکستی پێهێنرا، بەڵام کۆتایی نەهاتووە.

گوتیشی، لە ساڵی رابردووەوە، دەزگاکەیان پشت بە زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەناکاو دەبەستێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، توانییویانە چەندین هێرشی تیرۆریستی پوچەڵ بکەنەوە و داعش دەیەوێت، لە رێگەی هێرشه‌كانییەوە خۆی بسەلمێنێت.