زه‌ریف داوایه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، "محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف" داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد، هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له پاراستنی سه‌قامگیری ره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه.
زه‌ریف، له تویته‌ر په‌یامێكی به عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: جیرانه به‌ڕێزه‌كان، ده‌رفه‌تێك له به‌رده‌ممانه تا ئاوڕ له پرسی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه بده‌ینه‌وه. خۆتان ده‌زانن، ئاسایش و سه‌قامگیری ناكرێت به پاره بكڕێت یاخود به كه‌ڵه‌كه‌كردنی چه‌ك به‌ده‌ست بهێنرێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ته‌نیا رێگه‌ی ده‌سته‌به‌ربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی فراوانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه. ئێران ئاماده‌یه ئه‌و جۆره هاوكارییه كارا بكات.