دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی چەندین پڕۆژەی بە قەبارەی (12) ملیار دۆلار پەسەندکردووە
K24 - هه‌ولێر:
لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەنگاوی كرداری نراوە، بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە كوردستان گرنگی تەواوی پێ بدرێت و لە پلانی ئەمساڵیش گرنگی بە سێكتەری كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار دەدرێت. سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستانيش رایگه‌یاند، تەنیا لەسەر ئاستی دەستەکەیان، (100) پڕۆژە بە بەھای (2) ملیار و (560) ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراون.
کابینەیەکی خزمەتگوزار، لە بارودۆخێکی قورسی دارایی و تەندروستی، بەڵام لە خزمەتکردنی ھاووڵاتیان نەوەستاوه، ئەو پڕۆژانەشی رانەگرتووه، کە لە خزمەت ھاووڵاتیاندایە.
لەسەر رەزامەندی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرھێنان کۆمەڵێک مۆڵه‌تی كاری بە بەھای زیاتر له (2) ملیار و (560) ملیۆن دۆلار ده‌ركردووه، تا ئێستا (100) مۆڵه‌ت پڕۆژه‌ی گه‌وره ده‌ركراون، له‌گه‌ڵ په‌سنكردنی (556) پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی به‌به‌های (12) ملیار دۆلار بۆ سێکتەرەکانی پیشەسازی، نیشتەجێکردن، پەروەردە، گەشتوگوزار، وەرزش، بازرگانی، تەندرووستی و کشتوکاڵ پەسەند کردووە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرایكرد، ئەوەی لەماوەی دەستبەکاربوونیان ئەنجامیان داوە، ئەو بەڵێنەیە، کە بە خەڵکیان داوە و بە سەدان پڕۆژەی دیکەش لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت.
د. محه‌مه‌د شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان گوتی: "نزیكه‌ی (40) پڕۆژه له ساڵی رابردوو مۆڵه‌تمان پێداوه، پڕۆژه‌ی كشتوكاڵیش به‌رزبووه‌ته‌وه، كه رێژه‌كه‌ی (1.7) بووه، پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریش رێژه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌م ئاماژانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می جێبه‌جێكردووه".
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە پلانی پەرەپێدانی چەند سێکتەرێکی گرنگی داناوه، لەوانە کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری، بۆ ئەمەش ھەنگاوی گەورەی بڕیوە و (100) پڕۆژەی گەورە و بچوک جێبەجێکراون.
حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزاەرتی کشتوکاڵ گوتی: "كارنامه‌كه، هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، ئه‌و لایه‌نانه كێن، كه له‌گه‌ڵ كه‌رتی كستوكاڵدا به‌رپرسن له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بۆ نموونه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، ئه‌مانه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌رپرسین له‌و سیاسه‌ته، ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه كه‌رتی كشتوكاڵ چه‌ند گرنگه".
حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەوەی لە دەستی ھات بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان لەو بارودۆخە قورسەدا درێغی نەکردووه، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو سەدان پڕۆژەیەشدا، له پاراستی تەندروستی ھاووڵاتیان لەڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، هه‌ر لەدابینکردنی کەلوپەلی تەندروستییەوە تا دەستخستی ڤاکسین، کە ئێستا هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
د.ی