پەروەردەی ھەولێر بەڕێوەبەری قوتابخانەكان ئاگادار دەكاتەوە
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر، بەڕێوەبەری قوتابخانەكان ئاگادار دەكاتەوە كە بۆ كڕینی جل و بەرگی قوتابخانە و یەكپۆشی گوشار نەخەنە سەر بەخێوكەرانی قوتابیان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەڵێ "دووپاتی دەكەینەوە كە پابەند بن بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە ( 56 ) لە 15ی رێبەندان تایبەت بە (یەكپۆشی) ناكرێت سەرپێچی بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردە بكرێت، تكایە ووردتر كار لەسەر ئەو بابەتە بكرێت و نابێت گوشار بخرێتە سەر بەخێوكەری قوتابی بۆ كڕینی جل و بەرگی قوتابخانە".
دوێنێ 7/2/2021 خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومیی و ناحكومی دەستیپێكردەوە.