له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا.. له‌كاتی سكپڕیدا دووباره سك‌پڕ ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له حاڵه‌تێكی نامۆ و ده‌گمه‌ندا، كه به ئاسانی باوه‌ڕی پێ ناكرێت و به "سكپڕبوونی زیادكراو" ناوبراوه، ئافره‌تێكی به‌ریتانی دوای سێ هه‌فته له سكپڕبوونی، دووباره سك‌پڕ ده‌بێته‌وه و ده‌بن به دوو كۆرپه له‌ناو سكیدا، به‌ڵام ته‌مه‌نی یه‌كێكیان سێ هه‌فته‌ی له‌وی دیكه‌یان گه‌وره‌تره.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ریبیكا رۆبێرتس ئه‌و خانمه‌یه، كه ته‌مه‌نی 39 ساڵه و تووشی شۆك بووه، كاتێك ئاشكرا بووه كه دوانه‌یه‌كی له‌سكدایه، كه له پشكنینه‌كانی پێشوودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆرپه‌ی دووه‌م له‌ناو سكیدا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌و ئافره‌ته گوتیشی: "ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیشم نه‌ده‌كرد، كه ده‌كرێت ئافره‌ت له‌كاتی سكپڕبووندا دووباره به‌كۆرپه‌ی دووه‌م سك‌پڕ بێته‌وه".
دوای ئاشكرابوونی جیاوازی ته‌مه‌نی دوو كۆرپه‌كه‌ش له‌ناو سكی دایكیان و هه‌وره‌ها بوونی كێشه له وێڵاشی یه‌كێك له كۆرپه‌كان، هه‌ردوو منداڵه‌كه به‌یه‌كه‌وه له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی پێشوه‌خته‌وه له‌دایك بوون، كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی كۆرپه گه‌وره‌كه له‌ناو سكی دایكی كه كوڕ بوو، گه‌یشتبووه 33 هه‌فته، له‌كاتێكدا كۆرپه بچووكه‌كه كه كچ بوو، 30 هه‌فته‌ی تێپه‌ڕ نه‌كردبوو و دوای له‌دایكبوونیان ناویان لێنا "روزالی و نوح".
ئه‌وكاته‌ش كێشی نوح كه له رۆزالینا گه‌وره‌تر بوو 1.5كگم بوو، له‌كاتێكدا كێشی خوشكه بچووكه‌كه‌ی ته‌نها 1.2كگم بوو. دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 2 مانگ و نیو، پزیشكان رێگه‌یان به دایكه‌كه دا كچه‌كه‌ی بباته ماڵه‌وه و پێشتریش كوڕه‌كه‌ی بردووه‌وه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ته‌نیا 12 حاڵه‌تی سكپڕبوون له‌كاتی سكپڕیدا له سه‌رانسه‌ری جیهان تۆماركراون، به‌ڵام هه‌ندێك له پسپۆران گومانیان له بوونی حاڵه‌تی سكپڕبوونی "زیادكراو" هه‌یه، بۆیه رۆبێرتس كه كۆمپانیایه‌كی جلوبه‌رگی ئافره‌تان به‌ڕێوه‌ده‌بات و كچێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 14 ساڵیی هه‌یه، خۆی خستووه‌ته ژێر پشكنین و چاودێری پزیشكی، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی پشت ئه حاڵه‌ته‌ی بزانرێت، ئاخۆ په‌یوه‌ندی به بۆماییه‌وه هه‌یه، یانیش كرۆمۆسۆمه‌كان رۆڵیان له روودانی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ك پشكنین بۆ رێس ویڤه‌ر، هاوسه‌ره 43 ساڵییه‌كه‌شی كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌رچه‌نده تا ئێستا پشكنین و لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه به‌هیچ ئه‌نجامێك له‌باره‌ی هۆكاره‌كان نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له‌به‌ری ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه هۆرمۆنی چالاككردنی پیتاندنی توخمه گه‌میته‌كانی به‌كارده‌هێنا، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هۆرمۆنانه ببنه هۆی ئه‌وه‌ی كه له كاتی سكپڕیدا هێلكۆكه‌یه‌كی دیكه‌ش چالاك ببێت و پیترا بێت و ببێته كۆرپه.
H.B