ئەمنی توركیا سەرۆك شارەوانییەك و 6 ئەندامی پارتی گەلانی دیموكراتیكی دەستگیر كرد

ھەر حه‌وت دەستگیركراوەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی باتمان گواسترانەوە
سەرۆكی شارەوانی بەكرخان لە ویلایەتی باتمان، گولستان سۆنۆك و ئەندامێكی پارتی گەلانی دیموكراتیك (ھەدەپە)
سەرۆكی شارەوانی بەكرخان لە ویلایەتی باتمان، گولستان سۆنۆك و ئەندامێكی پارتی گەلانی دیموكراتیك (ھەدەپە)

K24 – ھەولێر:

رۆژنامەی "زەمان"ی توركیایی بڵاویكرده‌وه‌، ھێزەكانی ئەمنی توركیا، سەرۆكی شارەوانی بەكرخان لە ویلایەتی باتمان لە باشووری رۆژھەڵاتی توركیا، گوڵستان سۆنۆك و 6 ئەندامی پارتی گەلانی دیموكراتیكیان (ھەدەپە) دەستگیركرد.

رۆژنامەكە ئاماژەیكردووە، ھێزەكانی ئەمنی توركیا ھەڵمەتێكی چوونە سەر ماڵانی ئەندام و سەركردایەتییەكانی پارتی گەلانی دیموكردتیك ئەنجامدا لە باتمان و سەرۆكی شارەوانیش لە ریزی دەستگیراوەكان بوو. ھەروەھا بەڕێوەبەری لقی حزبەكە لە شارەكە، موراد كیلیچ، بەڕێوەبەری حزب لە گەڕەكی ناوەندی، تایفۆن گونا، ئەندامی ئەنجوومەنی لاوان، محەمەد ئەمین سەلمان، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی توزلوك، شەكران شوكتاك و ھەردوو ئەندامی حزبەكە، سوعاد ئۆزتاكین و سەید عەلی دۆغان دەستگیركران.

ھەر حه‌وت دەستگیركراوەكە بۆ بەڕێوبەرایەتی ئەمنی باتمان گواسترانەوە. بەپێی ئەو رۆژنامە توركیایەی بەرھەڵستكار، تاكو ئێستاش ھۆكاری دەستگیركردنیان روون نییە.

سەرچاوە: RT