میسر په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێری پایته‌خت بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئه‌و په‌لاماره سه‌ركۆنه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازێت و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپات ده‌كاته‌وه.
شه‌وی رابردوو، نزیكه‌ی هه‌شت مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناو شاری هه‌ولێر كران، له ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌شدا (9) كه‌س بریندار بوون، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، دەستبەجێ دەزگاکانی دژە تیرۆری كوردستان و ئاسایش و پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، شوێنی ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزیەوە، کە مووشەکەکانی لێ ئاراسته‌كرداوه، ئوتومبێلەکە جۆری (کیا)یە و لە رێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزرایەوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاندووه، هەمان شێواز و تەکنیک کە لە هێرشی پێشووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتبوو، لە هێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە.
ئ. م