بارسێلۆنا له پێناو هالاند 3 یاریزان ده‌كاته قوربانی
به گوێره‌ی میدیاكانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بارسێلۆنا له هاوینی داهاتوو 3 یاریزانی له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی هالاند ده‌كاته قوربانی.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه بارسێلۆنا به وردی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو 3 یاریزانی بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئێرلینگ هالاند له بۆرووسیا دۆرتمۆنده‌وه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
مۆندۆ دووپاتیده‌كاته‌وه له نێو یانه‌ی بارسێلۆنا كۆده‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هالاند و رێككه‌وتن له نێوان رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ر و به‌ربژێره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له هاوینی داهاتوو بگوازینه‌وه.
تاكه به‌ربه‌ستیش له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نرخه‌كه‌ی و مووچه‌كه‌یه‌تی بۆیه بارسا ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری سێ یاریزانی ببێت.
هالاندی ته‌مه‌ن 20 ساڵان، له‌وه‌ته‌ی روویكردووه‌ته یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆی 42 یاری 41 گۆڵ و 10 ئاسیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه، له دوایین یاری له چامپیۆنزلیگ دووانه‌ی له دژی سێڤییا تۆمار كرد.