ئاكرێ.. كچێكی منداڵ له‌ڕێگه‌ی فیلمه‌وه فێری زمانی كۆری ده‌بێت
K24 - ئاكرێ
ڤیان نازم كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵه له ئاكرێ، له رێگه‌ی مۆبایل و سه‌یركردنی فیلمه‌وه به باشی فێری زمانی كۆریی بووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، حه‌ز و خولیای ئه‌وه‌یه بچێته وڵاتی كۆریا، كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن، كچه‌كه‌یان له ئاستی قوتابیه‌كاندا له پله‌ی یه‌كەمە و گه‌لێك زیره‌كه.