روونکردنەوەیەك لە پارێزگای هەولێره‌وه سه‌باره‌ت به‌ داخستنی ده‌روازه‌كان‌

ده‌روازه‌كانی هه‌ولێر به‌ڕووی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا داده‌خرێن.. ته‌نیا شانده‌ فه‌رمییه‌كان ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن
بینایه‌ی پارێزگای هه‌ولێر
بینایه‌ی پارێزگای هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ده‌ورزاه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق داده‌خرێن و ته‌نیا رێگه‌ به‌ هاتووچۆی شانده‌ فه‌رمییه‌كان ده‌درێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕیاره‌ ده‌روازه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، ئەمشەو کاتژمێر 12ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی دیكه‌ی ناوەڕاست و باشووری عێراق دادەخرێن، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمییەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان، ئەم بڕیارە هاتووچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوه‌.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر

2021/3/3

H.B