نه‌جه‌ف.. رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر رێگه‌ی چوون به‌ره‌و بینایه‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف، ئاگریان له تایه‌ی ئۆتۆمبیل به‌ردا و رێگاكه‌یان داخست، دواتر گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره روویدا و له توندوتیژییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه كۆتاییهات، كه خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری ئه‌و شاره د‌یاریكردبوو، جارێكی دیكه خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیانپێكرده‌وه.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له‌لایه‌ن چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، نیشانده‌درێت كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی گازی فرمیسكڕێژ و گوللـه‌ی شووشه‌یی بچووك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.
النجف - أستمرار قمع ثوار النجف الأشرف الأحرار من قبل القوات القمعية وسقوط إصابات بين صفوف الثوار. pic.twitter.com/cCbWlFBt80
— حيدر || سجاد وعلي وين؟ (@hedair41) March 13, 2021
قمع ثوار #النجف المطالبين باقالة المحافظ من قبل القوات القمعية الحكومية..#النجف__تقمع pic.twitter.com/itXu3aLzQE
— Lina-Al Bayati 🇮🇶💕🇸🇪 (@Liino101) March 13, 2021
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو جاسب هلیچی، باوكی عه‌لی جاسب، چالاكوان و پارێزه‌ری رفێندراوی عێراقی له ناوچه‌ی مهعارز له نزیك سه‌نته‌ری شاری عیماره له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا، خۆپیشاندان له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقی ده‌ستیانپێكرده‌وه و داوای ئاشكراكردنی بكوژانی باوكی چالاكوانه رفێندراوه‌كه‌یان ده‌كرد.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه، عه‌لی جاسب، چالاكوانی عێراقی رفێندراوه، و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و رفاندنهش بۆ گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان درێژ ده‌كرێت، ده‌شگوترێت: هۆكاری كوشتنی باوكی عه‌لی، به‌هۆی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانییه‌وه بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردووش‌دا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له پارێزگای زیقار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران، به‌ڵام دواجار فشاری خۆپیشانده‌ران بوونه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نازم وائلی، پارێزگاری ئه‌و شاره.
H.B