(4) كه‌س به برووسك سووتان
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هیندستان، گرته ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه (4) كه‌س له‌ژێر دره‌ختێكدا وه‌ستاون و له‌ناكاو برووسێك به‌ریان ده‌كه‌وێت.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، له كه‌شێكی باراناوی (4) كه‌س له‌ژێر دره‌ختێكدا وه‌ستاون، له‌كاتی لێدانی برووسكه‌كه، هه‌ر چواریان ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "ئیندیا توده‌ی"، هه‌ر چوار كه‌سه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردن بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بێهۆش كه‌وتوون و به برووسكه‌كه به‌شێكی جه‌سته‌یان سووتاوه و له‌ژێر چاودێری پزیشك دان.
ماڵپه‌ڕی "دی ئێن ئه‌ی ئیندیا" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ی به‌ر برووسكه‌كه كه‌وتبوو، گیانی له‌ده‌ست داوه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد، له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه، لانی كه‌م (23) كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و (29) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ی برووسك لێیانی داوه.
به پێی ئێزگه‌ی "بی بی سی" به‌ریتانی، له ساڵی (2005)ـه‌وه، ساڵانه له هیندستان نزیكه‌ی (2) هه‌زار كه‌س به برووسك ده‌مرن.
Deadly Lightening in Gurgaon pic.twitter.com/nHygeNH3jX
— Sheela Bhatt शीला भट्ट (@sheela2010) March 12, 2021
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی