وەزارەتی تەندروستی: دۆخەکە مەترسیدارە
K24- هەولێر:
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە بارەی دۆخی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، دۆخەکە بەداخەوە خراپە و بەرەو مەترسیی زیاتر دەچێت.
راشیگەیاند، حاڵەتی خراپمان زۆرە و نەخۆشخانەکان جارێکی دیکە پڕبوون لە نەخۆش.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەموو شوێنەکان کراونەتەوە و پابەندبوون بە رێنماییەکان زۆر کەمە.
داواش دەکات، هاووڵاتیان پابەندی پاک و خاوێنی و بەستنی ماسک بن.
دوێنێ چوارشەممە، 541 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ماوەیەکی زۆرە ئەم ژمارە زۆرەی حاڵەتەکان تۆمار نەکراوە.