له هه‌ولێر پڕۆژه‌ی له‌چاپدانی 100 كتێب جێبه‌جێكرا
K24 - هه‌ولێر:
دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی رۆژهه‌ڵات له شاری هه‌ولێر، زنجیره كتێبێكی هزری و مێژوویی و سیاسی له بە ناوی "پڕۆژه‌ی سه‌د كتێب" چاپ و بڵاوكرده‌وه.
حه‌سه‌ن دانیشفه‌ڕ، بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی رۆژهه‌ڵات، بە كوردستان24ی راگه‌یاند، ده‌مێك ساڵ بوو بیرم له پڕۆژه‌یەكی بەم شێوەیە دەكردەوە، بۆیە هه‌وڵمدا ھەر چۆنێك بێت بە ئه‌نجامی بگەیەنم.
گوتیشی: له ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مجاره پڕۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره بە ئەنجام بگات.
روونیشیكرده‌وه، به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كان، به‌رهه‌می قه‌ڵه‌می كورد و نووسەرانی بیانی و به‌شێكیشیان وه‌رگێڕدراون، سه‌رجه‌میان سه‌رچاوه‌ی به سوود و باوه‌ڕپێكراون و گرنگییەكی زۆریان بۆ كایه‌ی رۆشنبیریی كوردی ھەیە.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، د. محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا كاكه سوور، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری مێژووی كورد، بە كوردستان24ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی سه‌د كتێب، گرنگییەكی زۆری ھەیە و كه‌لێنێكی گه‌وره له كتێبخانه‌ی كوردی پڕ دەكاتەوە، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرنگ و به سوودی زۆربەی بواره‌كانن، به تایبه‌تی بواری مێژوو.