لە یاسای بودجەدا سندوقی پەترۆدۆلار ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

گوژمەكە دەستنیشان نەكراوە، كە لە نێوان 3-5 دۆلار دەبێت بۆ ھەر پارێزگایەك
لە یاسای بودجەدا سندوقی پەترۆدۆلار ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
لە یاسای بودجەدا سندوقی پەترۆدۆلار ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

K24 – ھەولێر:

لیژنەی ھەرێمەكان و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە یاسای بودجە گشتی بۆ ساڵی 2021 سندوقی پەترۆدۆلار ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

شێروان دوبەردانی، سەرۆكی لیژنە ھەرێمەكان و پارێزگاكان لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: "سندوقی پەترۆدۆلار بۆ پارێزگاكانی بەرھەمھێنەری نەوت و ھەرێم تەرخانكراوە، بەڵام گوژمەكە دەستنیشان نەكراوە، كە لە نێوان 3-5 دۆلار دەبێت بۆ ھەر پارێزگایەك".

دوبەردانی گوتیشی: "ئامانج لەم سندوقە ھاریكاریكردنی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقە بۆ سوودوەرگرتن لە پترۆدۆلار، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە خەڵكی پارێزگاكان بكرێت".

سەرۆكی لیژنە ئاماژەشیكرد، "ئەو گوژمە پارانەی تەرخان كراون لە سندوقی پترۆدۆلار راستەوخۆ  بۆ ئەو پارێزگایانە  و بۆ ھەرێمی كوردستان دەڕوات، كە نەوت بەرھەم دەھێن".