رامۆس مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت

سێرخیۆ رامۆس
سێرخیۆ رامۆس

K24 هەولێر

سێرخیۆ رامۆس بە هۆی پێکانەوە نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
سیرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کۆسۆڤۆ لە پێی چەپی تووشی پێکان بووە و بەمهۆیەوە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک لە یاریکردن داببڕێت.

لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام رایگەیاندووە 'دوێنێ دوای یارییەکەی بەرامبەر کۆسۆڤۆ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە پاژنەی قاچی چەپی هەستی بە ئازار کردووە'.
میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، بەلایەنی کەم رامۆس لە یاریی بەرامبەر ئیبار و بارسێلۆنا لە لالیگا بێبەش دەبێت و لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادە نابێت.