ڤیان سه‌بری: ده‌قێك، خاڵێك و مادده‌یه‌ك نه‌بووه، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستی تێدا نه‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له په‌سندكردنی بودجه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ شاندنی دانووستاكاری هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش.
ڤیان سه‌بری گوتی: "ئه‌مه بۆ هه‌موو لایه‌ك روونه، كه "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاڵ به خاڵ و سات به سات له‌سه‌ر هێڵ بوو له‌گه‌ڵ شاندی دانووستان له‌به‌غدا، هه‌ماهه‌نگی زۆری له‌گه‌ڵیان هه‌بوو، ده‌قێك نه‌بوو، خاڵێك نه‌بوو، مادده‌یه‌ك نه‌بوو، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستی تێدا نه‌بێت، به تایبه‌تی هه‌ردوو مادده‌ی (10) و (11)ی یاسای بودجه‌ی (2021)".
گوتیشی: "سه‌ره‌تا هه‌ماهه‌نگی له نێوان "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌بوو، بۆ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێك بوو بۆ ئێمه، كه ده‌قی حكومی جێگیربكرێت".
ڤیان سه‌بری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه درووست بوون، ده‌یانگوت پێویسته هه‌موو دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكرێت، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق پێداگری له مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ش ئه‌مه‌مان كردبووه دروشمێك له كاتی گفتوگۆكانمان له‌باره‌ی بودجه، هه‌رچه‌نده لایه‌نه شیعییه‌كان دووپاتیان ده‌كرده‌وه، كه ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت راده‌ستی ئه‌وان بكرێت، كه‌چی شاندی دانووستانكاری هه‌رێم به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت گفتوگۆكانیان ئه‌نجام ده‌دا، كه له هیچ خاڵێكی ده‌ستووری نه‌كشێنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بڕگه به بڕگه‌ی یاسای بودجه‌دا بووه، له‌سه‌ر هێڵ بووه له‌گه‌ڵ شاندنی دانووستان و ته‌نانه‌ت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هه‌بووه، مادده‌ی (11)، كه گه‌لێك گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تی هه‌ندێك لایه‌نی شیعه پڕوپاگنده‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ده‌یانگوت رێگه ناده‌ین مادده‌ی (11) له په‌رله‌مان تێپه‌ڕببێت، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌ت جگه له شاندی دانووستان، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان هه‌بووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد تێپه‌ڕببێت".
سه‌باره‌ت به خاوه‌نكردنی ده‌ستكه‌وته‌كه، ڤیان سه‌بری روونیكرده‌وه، "شانده‌كه له‌ژێر رێنمایی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاری كردووه، شانده‌كه‌ش شاندنی حكومه‌ته، ئه‌و بودجه‌یه بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، مافی هاووڵاتیانمانه، مافی ده‌ستووریمانه، كاتی پڕوپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، سه‌دان ساڵ خه‌باتمان كردووه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه بێته ناو ده‌ستووره‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵی "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی"یه، كه له ده‌ستووردا چه‌سپاوه، چونكه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن".
روونیشكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، پێداگریمان له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاڵ به‌خاڵ له گفتوگۆ ته‌كنیكییه‌كانیش به‌شداری تێدا كردووه و ده‌یزانی چی تێدایه و رێنمایی ده‌كردین".
ڤیان سه‌بری ئاشكرای كرد، "له‌بنه‌ڕه‌تدا پێداگرییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، مافێكی ده‌ستوورییه، كه "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی" له ده‌ستووردا چه‌سپاندوویه‌تی، هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانێت كه ئه‌مه وایه، ته‌نانه‌ت لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه‌ش ئه‌مه ده‌زانن، هه‌رچه‌نده گفتوگۆكانمان دوورودرێژ بوو له‌سه‌ر بودجه، به‌ڵام له‌ژێر رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تدا بووه".
سه‌باره‌ت به خاڵه سنوورییه‌كان، ڤیان سه‌بری گوتیشی: "ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌ر چه‌نده له مادده‌یه‌كی جیا له پڕۆژه‌یاسای بودجه جێی كرایه‌وه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و مادده‌یه‌مان سڕییه‌وه، سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، كه له مادده‌ی (41) هاتبوو، كه باسی فرۆشتنی زه‌وی ده‌كات، مادده‌یه‌كی تێدابوو له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌وه‌شمان له یاساكه شكست پێهێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مادده بۆ كورد زیانی هه‌بوو".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكراشی كرد، "له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌ستوویه‌تی، ده‌بێته بنه‌مایه‌كی باش بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو مادده‌ی (10) و (11)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی كردووه، كه ره‌نگی دایه‌وه له‌سه‌ر مادده‌ی (10) كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هه‌ندێك ئه‌ركیان پێده‌سپێردرێت، كه ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پشكی هه‌رێمی له (12.67%)ه‌وه به‌رزبووه‌وه بۆ رێژه‌ی (13.9%)، بێگومان خاڵێكی گرنگه".
سه‌باره‌ت به واده‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای و بودجه گه‌یشتنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان ڤیان سه‌بری جه‌ختی كرده‌وه، "به‌پێی بڕگه‌یه‌ك ئه‌مه دیاریكراوه، كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێنمایی بۆ یاسای بودجه‌ی (2021) ده‌رده‌كات، هه‌رێمی كوردستانیش پشكی خۆی وه‌رده‌گرێت".
د.ی