له‌په‌خشی راسته‌وخۆدا سه‌گێك مایكرۆفۆنی په‌یامنێرێك ده‌ڕفێنێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌گێك مایكرۆفۆنی له ده‌ستی په‌یامنێرێك له په‌خشی راسته‌وخۆدا له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی رووسیا ده‌ڕفێنێت، په‌یامنێره‌كه‌ش به‌دوایدا راده‌كات به‌ئه‌وه‌ی مایكه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی رووسیا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، رووداوه‌كه له‌گه‌ڵ "نادیجدا سیریزكینا"ی په‌یامنێری كه‌ناڵی "MIR 24" روویداوه، كاتێك خه‌ریكی رووماڵی هه‌واڵه‌كانی كه‌شوهه‌وا بووه.
په‌یامنێره‌كه هه‌وڵی دا قسه له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه بكات، دوای ئه‌وه‌ی به‌دوایدا رایكرد و مایكه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێده‌چێت مایكه‌كه سه‌رنجی سه‌گه‌كه‌ی راكێشابێت، بۆیه مایكه‌كه‌ی له‌ده‌ست رفاندم.
كاتێك په‌یامنێره‌كه به‌دوای سه‌گه‌كه‌دا رایده‌كرد بۆئه‌وه‌ی مایكه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، په‌خشه‌كه نه‌پچڕا و بینه‌ران دیمه‌نه‌كه‌یان بینی، هه‌ر چه‌نده بێژه‌ری ستۆدیۆی كه‌ناڵه‌كه ویستی بابه‌ته‌كه بگۆڕێت و باسی شتێكی دیكه بكات.
دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی مایكه‌كه‌ی و له كۆتایی په‌خشه‌كه‌دا په‌یامنێره‌كه گوتی: "دیاره ره‌نگاوڕه‌نگی مایكه‌كه سه‌رنجی سه‌گه‌كه‌ی راكێشاوه، كه ناوی "مارتن"ه، سه‌گێكی باش نه‌رمونیانه، له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی ده‌كه‌مه‌وه".
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی