تەندروستی ھەولێر راگەیاندنکار و رۆژنامەنووسان ئاگادار دەكاتەوە

ڤاكسین لە پەیامنێر و رۆژنامەنووسان دەدرێت
بنكەیەكی پێدانی ڤاكسین لە ھەولێر
بنكەیەكی پێدانی ڤاكسین لە ھەولێر

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بەھۆی كارەكەیان و بەركەوتەی زۆریان لەگەڵ خەڵك، راگەیاندنکاران و رۆژنامەنووسان دەبنە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە ئاگاداریان دەكاتەوە، بەپێی شوێنی جوگرافی، سەردانی بنكەكانی پێدانی ڤاكسین بكەن، بۆ ئەوەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان لێبدرێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە: "لەبەر ئەوەی پەیامنێران و رۆژنامەنووسان رۆژانە لەکاتی راپەڕاندنی کارەکانیان بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاووڵاتییان  و سەردانی زۆر لە شوێنەکان دەکەن و دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر. بۆیە بە پێویستی دەزانین بەپێی شوێنی جوگرافی لە سنووری شاری هەولێر راگەیاندنکاران و رۆژنامەنووسان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین، بە پێی ئەو  رێنماییانەی کە لێژنەی زانستی دایناوە".