سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریای باشوور دەکات

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری کۆریای باشوور ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جانگ کیۆنگووک باڵیۆزی كۆماری کۆریای باشوور لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە کۆی چوانژین کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری کۆریا تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی کۆریای باشوور، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کولتووری و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری کۆریای باشووری کرد و ئاماژەی بە دۆستایەتی بەهێزی نێوان سیئۆل و هه‌ولێردا، کە لە ساڵانی رابردوودا چەندین پڕۆژەی پەرەپێدانی ئابوورییان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و پشتگیریی خۆشی بۆ پتەوکردنی  پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ کۆماری کۆریای باشوور دەربڕی.

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك حكومه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كۆریای باشوور له‌ عێراق
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك حكومه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كۆریای باشوور له‌ عێراق
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك حكومه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كۆریای باشوور له‌ عێراق